بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی ئاسایی خۆی سازبکات و ئەگەریش هەیە هەردوو فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و سادیقون بایکۆتی بکەن.
ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە دانیشتنی ژمارە پێنجی ئەم وەرزەی یاسادانان بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی و چەند یاسایەکی دیکە بدرێت.
پێشتر هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی دەوڵەتی یاسا و سادیقون، بڕیاریاندا دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆت بکەن تا ئەو کاتەی یاسای حەشدی شەعبی دەکرێتە بەرنامەی کارەوە.
بەهۆی ئەو بایکۆتەوە پێشبینیدەکرێت هاوشێوەی کۆبوونەوەی رۆژی شەممە ژمارەی یاسایی ئامادەبووان تەواونەبێت.