سەدرییەكان ئەو پڕۆژەیاسایە دەبەنە پەرلەمان كە بارزانی لێیدەترسێت

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا كە وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی یەك مانگ درێژبكاتەوە و ئەم هەفتەیەش ئەو پڕۆژەیاسایە بخاتە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە كە سەدرییەكان پێشنیازیانكردووە و بارزانی لێیدەترسێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە كۆبووەتەوە و بڕیاردرا كە وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی یەك مانگ درێژ بكرێتەوە، بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 58ی دەستوور.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای “تاوانی پەیوەندی لەگەڵ كیانی سەهیۆنی” بكرێت، هەروەها دەنگدان لەسەر یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراكی و پڕكردنەوەی ئەندامانی لیژنەكان بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت. جومانە غەلای،…
Total
0
Share