وەزارەتی كارەبا رەتیدەكاتەوە باج لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر دانرابێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، ماوەیەكە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، گوایە حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر دانانی سیستمی سۆلار (بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر) لە لایەن هاوڵاتییانەوە باج وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەكان لە وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكیدا سەر لە بەری ئەم دەنگۆیە رەتدەكاتەوە و پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەكانی خۆی بۆ یارمەتیدان و ئاسانكاریی دەكات، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن سیستمی سۆلار پاوەر دابنێن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە یاسای نوێی وەزارەتی كارەباشدا هاتووە، هەر بەشداربوویەكی كارەبا، ئەگەر سیستمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە كاتی بوونی بەرهەمی زیادەی كارەباكەی بەشە زیادەكەی لەو كاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی كارەبای هەرێم و تێچووی كارەبای بە شێوەی لە بری (مقاصە) لەسەری كەمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share