پێشبینییەکانى کەشناسى: ئەگەرى باران هەیە

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە و سبەینێش لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم ئەگەرى بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەسەر کەشى بەشێک لە ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت.

دەشڵێت، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ناوبەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت.

دەربارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى سبەینێش دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بە گشتى لە دواى نیوەڕۆوە ئەگەرى باران بارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە.

روونیشیدەکاتەوە، کاریگەریى ئەم بارانە بە بوونى هەورە تریشقە و لە هەندێ ناوچەى شاخاوی لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت و، لە شەودا کۆتایى بە کاریگەریى ئەم شەپۆلە دێت کە ماوەى چەند رۆژێکە رووى لە ناوچەکانى باشوور و باشوورى رۆژهەڵاتى هەرێم کردووە.

دەربارەى پلەى گەرمیش کەشناسیی هەرێم دەڵێت، کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک بە (1-3) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەى گەرمیی ناوچەکانیش بەمجۆرە دەبن (هەولێر 19 پلە، سلێمانى 20، دهۆک 17، زاخۆ 18، هەڵەبجە 20، کەرکوک 22، سۆران 15، حاجی ئۆمەران 2 و گەرمیان 23 پلەى سیلیزى).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share