هۆشدارییەک لە هاتوچۆی عێراقەوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق لەبارەی دۆخی کەشوهەوا هۆشداری دەداتە شۆفێران، بۆ رێگریکردن لە رووداوی هاتوچۆ.

هاتوچۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەم کەشوهەوا باراناوییەدا، پێویستە پابەندی رێساکانی شۆفێریی سەلامەت بن بۆ دوورکەوتنەوە لە رووداوی هاتوچۆ، بەتایبەتی لەسەر رێگاکانی ناوخۆ و دەرەوە”.

داواش لە شۆفێران دەکات، بە وریاییەوە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن و مەودای سەلامەتیی پێویست لە نێوان ئۆتۆمبێلەکاندا دابنێن، بۆ ئەوەی لە وەستانی لەناکاو دووربن، هەروەها دووربکەونەوە لە خێرایی زیاد لە پێویست.

هاتوچۆی عێراق جەختیش لەوەدەکاتەوە، پێویستە شۆفێران دڵنیابن لە سەلامەتی و بارودۆخی ئەمنیی ئۆتۆمبێلەکەیان پێش لێخوڕینیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share