د. بڕیار رەشید: پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەنها دەنگدانی ماوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پاڵپشتی زۆرینەی فراكسیۆنەكانی بەدەستهێناوە و تەنها دەنگدان لەسەر ماوە.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستایی راگەیاند، “ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەموو هەوڵێكمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بە هاوكاری فراكسیۆنەكانی دیكە، كاردەكەین بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەگەڵ نزیك بوونەوەی یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دەنگی لەسەر بدرێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونیشیكردەوە، “پرۆژە یاساكە پاڵپشتی زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی بەدەستهێناوە و هەموو رێكارە یاساییەكانی تەواو بووە و تەنها دەنگدانی لەسەر ماوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share