وەزارەتی پلاندانانی عێراق: ئەنجامی سەرژمێری بۆ هەموارکردنەوەی رێڕەوی پلانێکی پێنج ساڵە بەکاردەهێنین

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری بەندە بە داتای سەرژمێریی دانیشتووان و ئەنجامەکانی سەرژمێرییش، بۆ هەمواركردنەوەی رێڕەوی پلانێکی پێنج ساڵە بەکاردەهێنرێت.

عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو داتایانەی لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەرهێنراون، وێنەیەكی وردی راستەقینەی عێراق دەخەنەڕوو، هەروەها دەخرێنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاراستەكردنی سیاسەتەكانی گەشەپێدان بە ئاراستەی پڕكردنەوەی بۆشاییەكانی كەرتە جیاوازەكان.

وتیشی، لەئێستادا وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكی وردە و تێیدا ئەو بۆشاییانە دەستنیشاندەكات، كە لە سەرژمێرییەكەدا دەركەوتووە، چ لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری، ژێرخانی ئابووری، پرۆژە، یان یەكە كارگێڕییەكان، لە بچوكترین یەكەی كارگێڕییەوە دەستپێبكات تا دەگاتە ئاستی گوند و قەزاكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامی سەرژمێری بۆ هەمواركردنەوەی رێگاكانی ئەو پلانە پێنج ساڵەی كە لە ساڵی 2024 دەستیپێكردووە بەكاردەهێنرێت، بەو پێیەی تیم و لیژنەی تایبەتمەند بۆ چارەسەركردنی ئەو لایەنانە پێكهێنراون.

هنداوی باسیلەوەشکرد، وەزارەت بەنیازە دوای مانگی رەمەزان، ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەستپێبكات، بە سودوەرگرتن لە داتاكانی سەرژمێری.

راشیگەیاند، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی سەرژمێری، دڵنیابوونە لە دابەشكردنی دادپەروەرانەی داهات لە نێوان پارێزگاكاندا، بەوپێیەی خەمڵاندنەكانی پێشوو لەسەر بنەمای پێشبینیكردن بووە. ئێستا، سەرچاوەكان بە پشتبەستن بە ئاماری ورد و متمانەپێكراو تەرخاندەكرێت و هەر پارێزگایەك، بەپێی ژمارەی دانیشتوانی راستەقینەی خۆی، شایستەی خۆی وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند. بەگوێرەی…
زیاتر ببینە

وەرگێڕێكی پێشووی سوپای ئەمریكا وردەكاریی دەستگیركردنی سەدام حسێن ئاشكرادەكات

وەرگێڕێكی عێراقی كە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكییەكاندا هەبووە دەڵێت، سوپای ئەمریكا لەكاتی دەستگیركردنی سەدام حسێن بۆدرەیەكی هۆشبەریان بەكارهێناوە. وەرگێڕەكە،…
Total
0
Share