هاوکاریى هاوپەیمانان.. هەر پێشمەرگەیەک 230 هەزار دینار وەردەگرێت

بڕیارە سبەی هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات (2) تایبەت بە هێزەکانى پێشمەرگە دابەشبکرێت.

بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتەکە بڕی هاوکارییەکە 230 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر پێشمەرگەیەک.

دوێنێ وەزارەتى پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژى پێنجشەممە 6ى ئازار هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات (2) بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، لەلایەن هاوپەیمانانەوە دووپاتکرایەوە کە هاوکاریی دارایی بەردەوام دەبێت، لەم مانگەدا سەرووی 46 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق: رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد. سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبای نیشتمانیی نابێت

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی بۆ دەستکەوتنی کارەبا پشت بە سەرچاوەی دیکە دەبەستین، راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە…
Total
0
Share