بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن و کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە پاشنیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە تاوەباران و بروسکەی کەم کەم ڕوودەدات و بۆ کاتەکانی شەو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند، سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوەبارانی کورتخایەن زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان سنووری پارێزگای دهۆک، لەکاتەکانی شەو پێشبینی دەکرێت کاریگەریی زیاتر بێت.