کەی شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەگات؟

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین دەگاتە هەرێمی کوردستان.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو، شەپۆلی بەفر و بارانبارین کۆتایی پێدێت و لە سبەینێوە، کە دەکاته رۆژی شەممه 3ـی 1ـی 2026، کەشوهەوای سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان سەقامگیر و ئاساییدەبێتەوە، ئاسمان خۆرەتاو دەبێت، نزمە پاڵەپەستۆ پاشەکشەدەکات و پەستانی بەرز جێگەی دەگرێتەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێکی دیاریکراو. بۆ ماوەی 72 کاتژمێر وشکەساردی دەستپێدەکات، لە رۆژدا پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و لە شەواندا، لە ژێر سفری سیلیزییەوە دەبێت، لە درەنگانی شەو بۆ کاتی بەرەبەیانیش، دیاردەی شەختە و تەمومژ روودەدات.

ئەو شارەزایە ئاشکراشیکرد، لە رۆژی دووشەممەوە 5ـی 1ـی 2026، پلەی گەرمی گۆڕانکاریی بەسەردادێت، بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی نیمچەگەرم بۆ تەواوی ناوچەکەمان، پلەی گەرمی بەشێوەیەکی تەدریجی بەرزدەبێتەوە بە 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی، رۆژانی سێشەممه و چوارشەممە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام کەشی شەوان هەر بە ساردی دەمێنێتەوە، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان.

هەڤاڵ سدیق پێشبینیشدەکات، لەنێوان 9ـی 1ـی 2026، بۆ 14ـی 1ـی 2026، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی سیبیریا بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام جێگیر نییە و لە ژێر چاودێردایە.

دەشڵێت، ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەکان دیاردەی تەمومژ روودەدات، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و بەرزیی شێ، مەودای بینین لە هەندێک ناوچەی شاخاوی زۆر کەمدەبێتەوە، لە هەندێک کات بۆ ئاستی سفر، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین، لە هێڵەکانی دەرەوە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ناوچەی سەوز خستەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە بەغداد لە ڕێگەی سیستمی ئاسمانی (C-RAM)ەوە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستنه‌خواره‌وه‌. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن و…
Total
0
Share