كاتی كردنەوەی رێگایەكی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی ئاشكراكرا

بڕیارە مانگی ئایار، رێگایەکی پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لە سلێمانی بکرێتەوە.
توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیار لە شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تاوەكو ئێستا 10%ی كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوكراوە”.
باسی لەوەشكرد، “بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەكەدا لە 25ی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخراوە، چاوەڕواندەكرێت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەشی سەرەوەی شەقامەكە بكرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بڕیارە تەواوی كارەكانی پڕۆژەكە لە 20ی كانوونی دووەمی 2026دا تەواوبكرێن”.
پرۆژەی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی سلێمانی جێبەجێدەكرێت.
رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2024 دەستبەكاركردن لە پڕۆژەكەدا كراوە، بودجەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە بریتییە لە 12 ملیار و 76 ملیۆن و 596 هەزار و 260 دینار و ماوەی كاركردن لە پڕۆژەكە 405 رۆژە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری سەرەكی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەمان دەستگیركرد

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەی هەولێریان دەستگیركرد، كە لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەركەوت لە تەندروستكارێكیان دەدا.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغداد هەماهەنگ بن تا لە نزیكترین كاتدا هەڵبژاردنەكانی كوردستان بەڕێوەبچێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ئەلینا رۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی…
Total
0
Share