سودانی: پلان و بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە بەڕێژەی 80% جێبەجێکراون

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی: 80%ـی پلانەکانی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێکراون.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی سەندیکای مامۆستایانی عێراق، رایگەیاندووە، پلان و بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە بەڕێژەی 80% جێبەجێکراون.

دەشڵێت، “لەکۆی زیاتر لە 44 هەزار پارچە زەوی، زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوییان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە تەرخانکراون، و لەداهاتووشدا گرنگی زیاتر بە مامۆستایان و کەرتی پەروەردە دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەچوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتی عێراق تایبەت بە کەرتی پەروەردە، زیاتر لە 10 هەزار قوتابخانە نۆژەندکراوەتەوە و هەزار و 341 بینای قوتابخانە کارییان تێداکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share