ترەمپ: دەمەوێت لە ژوورێکدا لەگەڵ پوتن و زلێنسکی دانیشم

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەیەوێت دیداری ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا و ڤۆڵۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەزوویی ئەنجامبدرێت، پێشنیاریی کردووە کە لەگەڵ هەردووکیان لە ژوورێک دابنیشێت و چاودێری کۆبوونەوەکەیان بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژانامەوانیدا ئاشکرایکرد، “دەزانم پوتن و زلێنسکی رقیان لەیەکترە، رەنگە پێویستبکات لە ژوورێکدا لەگەڵ هەردووکیان دابنیشم، چونکە دڵنیام بەمشێوەیە نەبێت ناتوانن بەیەکەوە کۆببنەوە”.

وتیشی، “دەزانم رق بەسەر هەردووکیاندا زاڵە، بەڵام ئەگەر بەیەکەوە کۆببنەوە، کۆبوونەوەکەیان دەرەنجامی زۆرباشی دەبێت”.

لەبارەی کڕینی وزەی روسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە وتی، “پێویستە وڵاتانی ئەوروپا دەستبەجێ بوەستن لە کڕینی نەوت و غازی روسیا، ئەمە دادپەروەریی نییە، ئەوان بیکڕن دەبێت ئێمەش بیکڕین”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئیسرائیل: فەرمان بە سوپای ئیسرائیل کرا کە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە رابگرێت

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپا کرد کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە غەززە رابگرن. بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، حکومەت راستەوخۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بێمانایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێهیوایی خۆی لە دانوستانی ئەتۆمیی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی…
Total
0
Share