نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و كار بۆ ئەوەدەكرێت مووچەیان بە بانكی بكرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، لەم ئەمساڵەوە و لە مانگەكانی 6 و 7 بەپێی یو پی ئێن مامۆستایانی گرێبەست مووچەكانیان وەردەگرن و ئەمەش وادەكات لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەیان دابەشبكرێت.
دەشڵێت، “ئەو هەنگاوانەش دەبێتە دەرفەتێك بۆ بە هەمیشەیی بوونی مامۆستایانی گرێبەست “.