محەمەد شیاع سودانی: هەوڵدەدەین لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەو کۆمپانیایا نەوتیانە بکەینەوە کە لە هەرێم کار دەکەن

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییانە بکەنەوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا کە لە کۆڕبەندی هەولێر پێشکەشی کرد رایگەیاند، ئەم کابینەیەی حکومەت کاری زۆرمان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی کردووە، بەتایبەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر، توانیمان ئەو کێشانە لە چوارچێوە سیاسییەکانیان دەربهێنین و بیانخەینە چوارچێوەی یاساییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە، کار لەسەر ئەوە دەکەین رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو بۆ بەندەری جەیهان تەواو بکەین، لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە بکەینەوە کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بە جۆرێک کە بەشداربن لە بنیاتنانی ئابووریی عێراق و مافی هاونیشتیمانیی هەرێمی کوردستانیش مسۆگەر بکات، ئەوەش لە رێگەی گەرەنتیکردنی ئەوەی کە مافی خۆیان بەبێ هیچ کەموکوڕییەک لە مووچە و شایستە داراییەکانی دیکەیان وەرگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانەی…
زیاتر ببینە

نەبەرد عومەر: هەرکەسێک زیاتر لە %75 جوانکاریی کردبێت ئامێری دەنگدان رووخساری ناخوێنێتەوە

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامێرەکانی خوێندنەوەی رووخسار، تاوەکو رێژەی %75 رووخساری ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە…
Total
0
Share