مستەفا کازمی گەڕایەوە عێراق

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دوای ماوەیەکی زۆر لە جێهێشتنی وڵاتەکەی، گەڕایەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە فڕۆکە گەڕاوەتەوە شاری بەغداد.

مستەفا کازمی لە ساڵانی 2020- 2022 سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، لەدوای دەستبەرداربوونی پۆستەکەی و ناوهێنانی لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی عێراقی جێهێشت و لەو ماوەیەدا بەبێ دەنگی لە دەرەوەی وڵات مایەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، کازمى لە گەڕانەوەیدا بۆ عێراق دەیەوێت دەست بە ئامادەکارییەکانی بکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی هەولێرەوە هاتووەتەوە.. خاوەنی تۆڕێکی گێچەڵپێکردنی سیاسی و سەرمایەداران ‏دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق خاوەنی گەورەترین تیمی گێچەڵپێکردن و وەرگرتنی پارەیان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیرکرد، کە کەسانی سیاسی، سەرمایەدار…
Total
0
Share