لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئاستی ئاوی رووباری دیجلە بەرزدەبێتەوە و رەنگەکەی دەگۆڕێت

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ بەخەبەرهاتنی هاوڵاتییانی شاری بەغداد سەرسامبوون بە بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوی رووباری دیجلە و گۆڕانی رەنگەکەی بە شێوەیەکی لەناکاو.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووباری دیجلە لە شاری بەغداد بەرزبوونەوەی ئاوەکەی بەخۆیەوە بینیوە و رەنگەکەی بۆ رەنگی قوڕولیتە گۆڕاوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوەکە بەهۆی بەردانەوەی بەنداوی سامەرابوو لەدوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی عێراقی گرتەوە.

ماوەی چەند ساڵێکە ئاوی رووباری دیجلە و فوڕات بەشێوەیەکی بەرچاو لە خاکی عێراقدا کەمیکردووە بەهۆی ئەو بەنداوانەی لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە دروستکراون.

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2040 عێراق شتێکی نەمێنێت بەناوی رووباری دیجلە و فورات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share