وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکراکرا

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، تا سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێناکات.

حەسەن هادی زایر وتەبێژی دەستەی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەی خۆیدا بەردەوامن، کۆمسیۆن هیچ نیازێکی نییە جارێکی دیکە دەرگای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەوێتە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم.

بڕیارە لە 11 ی 11 ی 2025 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
Total
0
Share