لە هەرێمەوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدرێتەوە

وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێكردنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە، ئاماژە بەوەدراوە كە حكومەتی هەرێم جەخت لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت دەكاتەوە و پابەندە بە جێبەجێكردنی هەمواری یاسای بودجەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق، دووپاتكراوەتەوە جێبەجێكردنی یاسای بودجە پێویستی بە رێككەوتنێك لەسەر بڕی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و هەروەها جەخت لەوە كراوەتەوە كە پێویستە میكانیزم و پێدانی شایستەی كۆمپانیاكان بە شێوەیەكی یاسایی رێكبخرێت.

باس لەوەش كراوە، پێویستە چارەسەری خێرا بۆ سەرجەم ئەو كێشانە بدۆزرێتەوە كە لە پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتدا رووبەڕووی دەبنەوە.وەفدی دانوستانكاری هەرێم باسی لەوەش كردووە، حكومەتی هەرێم جەخت لەسەر پێویستی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بە زووترین كات دەكاتەوە و پێشنیازی كردووە كە پێویستە هەموو لایەنەكان هەوڵبدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە لەم بوارەدا هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە کە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. لە راگەیەندراوەکەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، “بەکارهێنانی…
Total
0
Share