راگەیەندراوی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بڵاوكرایەوە و وردەكارییەكەی دەخریتەڕوو

هەردوو وەفدی دانوستانكاری، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كۆردستان، ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ئەرێنییان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەخستنەڕوو و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا كە بریتیبوو لە تێڕوانینی سیاسی و كارگێڕی و هەنگاوەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانی دیكە.

لەبارەی ناوەڕۆكی راپۆرتەكە، سەرنج و تێبینیی وەفدی دانوستانكاری هەردوولا خرایەڕوو و میكانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێكخستنەوە و رێككەوتن لەسەر كۆی بابەتەكان قسەی لەسەركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەفدی دانوستانكار بڕیاریاندا درێژە بەكۆبوونەوەكانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێكتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی پەسەندكراو لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد. لە رێوڕەسمێكدا…
Total
0
Share