دەزگای ئاسایشی هەرێم : تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت،”تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە و هەڵمەتەكەمان بەردەوامدەبێت”.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە و هەر كەسێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەی نەشیاو بڵاوبكاتەوە ، بەپێی رێكارە یاساییەكان و بڕیاری دادوەر دەستگیردەكرێت و هەڵمەتەكەش بەردەوامدەبێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە چەند رۆژی رابردوو دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چەند كەسێكی بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
Total
0
Share