لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدرێت

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ کورتهێنانێک لە بودجەدا هەبێت و لەبارەی مووچەشەوە دڵنیایی دەدات.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وادەی خۆیدا و بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریکراوە بەبێ دواکەوتن یان کەمکردنەوەی بڕی مووچە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کورتهێنانێک کاریگەریی لەسەر مووچە نابێت، کاردەکەن بۆ ئارامی سیاسیی و دارایی و دابینکردنی سەرجەم شایستەکان بەپێی ئەو پلانەی لەبەردەستدایە.

لای خۆیەوە جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی جەختیکردەوە، مووچە پارێزراوە و پێویست بە ترس ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ دانیشتنێك ناكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share