لەمانگی رابردوودا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراقدا تۆمارکراوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئاماری مانگی رابردووی هاوسەرگیریی و حاڵەتی جیابوونەوەی لە عیراقدا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی هاوسەرگریی و جیابوونەوەی لە مانگی کانوونی دووەمدا لە عێراقدا راگەیاند، کە بەپێی ئامارەکان 29 هەزار و 119 هاوسەرگیریی ئەنجامدراوە و لەهەمانکاتدا شەش هەزار و 448 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکان، بەغداد زۆرترین حاڵەتی هاوسەرگیریی و جیابووەنەوەی لێ تۆمارکراوە و لە پلەی یەکەمی شارەکانی عێراقدا دێت، کە رێژەی هاوسەرگریی حەوت هەزار و 426 حاڵەت بووە و دوو هەزار و 245 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پارێزگای سەڵاحەدین کەمترین حاڵەتی جیابوونەوەی لێ تۆمارکراوە بەراورد بە شار و ناوچەکانی عێراق بە 128حاڵەتی جیابوونەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئامارەکانی تایبەت بە هاوسەرگیریی و حاڵەتی جیابوونەوە تەنها شار و ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەكەی توركیا لە هەرێم و چەند پارێزگایەكی عێراق هەستیپێكراوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو بومەلەرزەیەی ئەمشەو توركیای گرتەوە لەلایەن دانیشتووانی هەرێم و هەندێك پارێزگای ترەوە هەستیپێكراوە. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنى 13 چه‌كدارى داعشی ڕاگه‌یاند

دژه‌تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه‌ 13 تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ چواریان سه‌ركرده‌ى داعش بوون. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری…
Total
0
Share