هەڤاڵ ئەبوبەکر: کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “ناوەندی نێودەوڵەتیی دارایی و بازرگانی کە ئەمرۆ لەلایەن عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەکرێتەوە، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکەمە و دەرفەتی ئەوەی تێدایە کە سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلییەکان بۆڕسەکان، نووسینگەکانی حەواڵە، بوارەکانی وەبەرهێنان، بازرگانیکردن، بازاڕ، پیشەسازی و سەرمایە گوزاری لق و ئۆفیس و شوێنی خۆیانیان لەناو ئەو ناوەندەدا هەبێت”.

ئەو شوێنانەی لەو ناوەندەدا دەکرێنەوە متمانەی نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندیی عێراقیان پێدراوە و ناوەندەکە سلێمانی دەباتە قۆناغی گەشەکردنەوە”.

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لە شاری سلێمانی وتی، “کردنەوەی لقی هەربانکێک پەیوەستە بەو یاسا و رێنماییانەی لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا:
نابێت بهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین بڵاوكردەوە و داوادەكات…
زیاتر ببینە

دەستەی وەبەرهێنان هاوڵاتییانی هەولێر لە كڕینی شوقە و خانوو ئاگاداردەکاتەوە

وەبەرهێنانی هەولێر هاوڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە، شوقە یان خانوو، لەو پڕۆژانەی ‏نیشتەجێبوون نەکڕن کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە.‏ لە هۆشدارییەکدا کە…
Total
0
Share