ئاوات شێخ جەناب وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە: تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی دیلۆیت و ‏‏350 ملیۆن دۆلارەکەین

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لێدوانێكی سەرۆكی حكومەت ڕەتدەكاتەوە، كە ڕایگەیاندبوو وەزیرەكە ئاگاداری داهاتی نەوتە، ئاوات شێخ جەناب دەڵێت تەنها ئاگاداری ئەو داهاتەیە كە دەچێتەوە وەزارەت.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند، “ئێمە تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (350) ملیۆن دۆلارەین، کە دێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزیری دارایی ئاگاداری داهاتی نەوتە و چەندی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

کۆمپانیای دیلۆیت، کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و لە بواری وردبینیدا کار دەکات، لە ساڵی 2017وە ڕاپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گازی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ لە بەردەم مەترسیی لەدەستدانی بیستندان

بابەتی دواتر

گەورەترینە لە ئەوروپا <br> بەهۆی بۆردومانی ڕوسیاوە ئاگر لە بنكەیەكی ئەتۆمیی ئۆكرانیا كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share