کارەبای سلێمانی: هەڵمەتێک بۆ بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا ئەنجامدرا

لە سلێمانی هەڵمەتێک بۆ بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری هۆبەی چاکسازیی کارەبای بەکرەجۆ چەند تیمێکی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی /رۆژهەڵات، هەڵمەتێکیان بۆ بڕینی سەرپێچیی سەر تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامدا.

دەشڵێت، “چەندین سەرپێچیی سەر تۆڕەکانی کارەبا بڕدران و سەرپێچیکاران سزادران، ئەوەش لەپێناو پاراستنی تۆڕەکانی کارەبا و بەفیڕۆ نەچوونی وزەی کارەبا و خزمەتی زیاتری هاوبەشانی کارەبا و هاوڵاتییان ئەنجامدراوە و هەڵمەتەکە بەردەوامدەبێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە: بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس قبووڵکراوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس…
Total
0
Share