قائیمقامیەتی هەڵەبجە: دابەشکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتیانەی لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردن، نەوتی سپیان وەرنەگرتبوو، ئێستا دەتوانن وەریبگرن.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابەشکردنی نەوت بۆ ئەو ماڵانە بەردەوامدەبێت کە بە هەر هۆکارێک بووە، تاوەکو ئێستا نەوتی سپیان وەرنەگرتووە.

لای خۆیشیەوە ژیان کەریم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە روونیکردەوە، ئەم پڕۆسەیە قۆناغی دووەمە و تایبەتە بەو هاوڵاتییانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا لە ماڵ نەبوون، یان بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە بەشە نەوتەکەیان وەربگرن، بە هەمان شێوەی قۆناغی پێشوو لە بەرامبەر 200 لیتر بڕی 104 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share