ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ڤیزا وەربگرن و گەشتبكەن

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم هۆكاری ڕەتكردنەوەی داواكاريی ئەو هاوڵاتییانە ئاشكرادەكات كە دەیانەوێت ڤیزا بۆ وڵاتانی ئەوروپا وەربگرن، بەڵام لەلایەن كونسوڵخانەی ئەو وڵاتانەوە ڕەتدەكرێنەوە.

دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تایبەتیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لەلایەن بەشێكی زۆر لە كونسوڵخانەكانەوە هەرێمی كوردستان و عێراق جێگەی پرسیارە، چونكە پێشتر چەند كەیسێك هەبوون كە هاوڵاتییان ڤیزایان وەرگرتووە و نەگەڕاونەتەوە یاخود داوای مانەوەیان لەو وڵاتانە كردووە بۆیە بەدواداچوونی ورد دەكرێت كاتێك هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان داواكاری لەو شێوەیە پێشكەشدەكات.

ئاشكرایكرد، “یەكێك لە هۆكارەكە سەرەكییەكان هەژمار بانكییە كە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان پارە لە بانكەكاندا دانانێن و كاتێك ئەو داواكارییە پێشكەشدەكرێت بەدواداچوون بۆ هەژمار بانكییەكەی دەكرێت كە بزانرێت لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئەو پارەیەی خراوەتە سەر هەژمار بانكییەكە مامەڵەی پێوەكراوە، نەك تەنها بۆ داواكاریی ڤیزاكە هەژماری بانكی دەكرێـتەوە، بۆیە كاتێك سەیردەكەن متمانەیان بەو جۆرە هەژمارە بانكییانە نییە”.

دابان شەدەڵە پێیوایە، “یەكێكی دیكە لە گرفتەكان بەشێكی ئەو كەسانەی داواكاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ وڵاتانی ئەوروپا پێشكەشدەكەن ناوی هۆتێلێك لە نووسراوەكانیاندا جێگیردەكەن كاتێك كونسوڵخانەكە لەگەڵ یەكەی ئیداريی هۆتێلەكە پەیوەندیدەكات دەردەكەوێت ئەو كەسە هۆتێلەكەی نەگرتووە بۆیە ڕاستەوخۆ داواكارییەكەی لەلایەن كونسوڵخانەوە ڕەتدەكرێـتەوە”.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەی بۆمبێك دوو كەسی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە باوك و كوڕێك برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای دژەتیرۆر: هێزەكانی دژەتیرۆر هاوبەشی خەم و ئەركی پاراستنی خانەوادەی قوربانییان و سەردانیكارانی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەن

دەزگای دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، هێزەكانی دژەتیرۆر هاوبەشی خەم و ئەركی پاراستنی خانەوادەی قوربانیان و سەردانیكارانی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی پارێزگای…
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share