سبەینێ دیداری یەکێتی لە دهۆک دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، دیداری یەکێتی لە دهۆک دەستپێبکات.

میدیای رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای دیداردا کە بەسەرپەرشتیی د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، بریاردرا رۆژی پێنجشەممە 20ی شوباتی 2025 وێستگەی داهاتووی دیدار لە پارێزگای دهۆک بێت.

باس لەوەشدەکات، “دیداری دهۆک بۆ تێکۆشەرانی سنووری مەڵبەندی پارێزگای دهۆک و هەموو هاڤاڵانی دیکەیە و ئامادەکارییەکانی دووەمین دیدار لە موسڵ دەستیپێکرد و چەند رۆژێکی خایاند”.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە 12ی ئازاری 2022 دەستپێکرد و لە 31ی ئایاری 2022 کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتیی یەکێتی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share