بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون کرد.

لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی ناوچەکە خرایەبەر باس.

ئاڵۆزییەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێکرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دەبێت رێز لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی سوریا بگیرێت و توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، جەخت لە پابەندبوون بە وادەی یاسایی و بنەما دەستوورییەکان کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە…
Total
0
Share