وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەک کوژانەوەی گشتیی کارەبا ڕوویدا.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕین ڕوویدا.
دەشڵێت، لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتییان بگەڕێتەوە.