راگەیەندراوێكی بەپەلە لە سەرۆكایەتیی هەرێمەوە.. رەفتاری سوپا بەرامبەر جووتیارانی كورد‌ مایەی قبووڵكردن نییە

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو رەفتارەی لەلایەن هەندێك لە ئەندامانی سوپای عێراقەوە دەرهەق بە جووتیارانی كورد لە سنووری كەركوك كراوە بە تەواوی رەتكراوەیە و مایەی قبووڵكردن نییە.

دەشڵێت، “سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ‌نزیكەوە بەدوای بابەتەكەدا چووە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە رێكاری پێویست بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ئەو كارە بگرنەبەر و رێگا لە دووبارەبوونەوەی بگرن”.

وتەبێژی سەرۆكایەتيی هەرێم وتیشی، “ئەم رەفتارانە زیان بە پێكەوەژیان و ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەگەیەنن و دەبێت هەموو لایەك ئەو جۆرە مامەڵە و رەفتارانە رەتبكەنەوە و سەرزەنشتی ئەنجامدەرانی بكەن و رووبەڕووی سزای یاساییان بكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە

بەڕێوەبەرايەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان بەشێوەیەکی نایاسایی، قەدەغەیە. پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share