راگەیەندراوێكی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی هەشت كەسی بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوكراوە نەشیاوەكان، بەبڕیاری داواكاریی گشتی هەشت تۆمەتباری خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی دەستگیركرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران لەڕێگاب گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەكانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوكردووەتەوە و كاریگەریی نەرێنییان لەسەر تاك و خێزانەكان هەبووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها كۆمەڵاتییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانكردنی شوێن و ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەكانیاندا رەفتاری دوور لە نەریت و رەوشتی كۆمەڵایەتییان بڵاودەكردەوە دەستگیركران و رووبەروِوی یاسا كرانەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوكراوە نەشیاوەكان، دەزگای ئاسایشی هەرێم بەپێ یاسا و بەبڕیاری دادوەر رووبەڕووی خراپ بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەبێتەوە و لەپێناو تێكنەدانی شیرازەی كۆمەڵگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: دەمانەوێت لە رێگەی هاکان فیدانەوە گەرەنتیی زیادکردنی ئاو بەدەستبهێنین

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەک دەرفەتێک بقۆزنەوە، تاوەکو دەنگیان بە…
Total
0
Share