سەرچاوەیەکی ئاگادار: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بدرێت

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رەنگە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش بدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، گفتوگۆ لەسەر میکانیزمێک دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، ئەگەر ئەمڕۆ وەزیرە کوردەکان توانییان بڕیارێکی ‘ئەرێنیی کۆتایی’ لە محەمەد شیاع سودانی وەربگرن لەسەر خەرجکردنی ئەو مووچانە، ئەوا ساڵی ئایندە خەرجدەکرێن، ئەگەر پێچەوانەکەشی بوو، ئەوا ئەو دوو مووچەیە وەک ساڵەکانی دیکە، بە دابەشنەکراوی دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: ئەو کوردانەی لە تاراوگە دێنەوە و مۆری پاسپۆرتیان بۆ دەکرێت تووشی کێشەی یاسایی دەبن

سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات مافی نیشتەجێبوون و پەنابەرێتییان…
Total
0
Share