لەم هەفتەیەدا پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە سلێمانی دابەشدەکرێت

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی ئاشکراکرد و رایگەیاند، “لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت”.

ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەی تایبەت بە کارمەندانی کۆمسیۆن، گفتووگۆمان لەگەڵ بەغداد کردووە و بڕیارە سبەینێ رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن وەربگرین.

وتیشی، “لەگەڵ وەرگرتنی رەزامەندی بەغداد، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندان دەکرێت و هەوڵدەدەین لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەدا دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنەکە بکەین”.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆی گشتی دابەشکردنی پارەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێدەکرێت و تەواوی پڕۆسەکە مانگێک دەخایەنێت.

هاوکات، ئەو کارمەندانەی فەرمانبەری حکومەتن بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن، و ئەو کارمەندانەش کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن، سەبارەت بەو کارمەندانەشی کە (ئێدەگ – ئیحتیات) بوون و کارییان نەکردووە، ئەگەر فەرمانبەر بن 50 هەزار و ئەگەر دەرچووی پەیمانگا و زانکۆ بن بڕی 100 هەزار وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی هەنگاوێكی دیكە دەنێت تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان داوای زانیاریی تایبەت بە زەوی و فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو لە وەرگرتنی زەوی دەكات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی…
Total
0
Share