گۆڕانکارییەکانى سەرمووچە و دەرماڵە دوادەکەون

جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەدووریدەزانێت بەمنزیکانە خشتەکانى بودجەى ئەمساڵ پەسەندبکرێن کە دەبێتەهۆى دواخستنى سەرمووچەى ساڵانە و بەستنى دەرماڵەى نوێ.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى دووەمى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بەپێى خوێندنەوەم بۆ دوایین کۆبوونەوەى هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت چاوەڕوان ناکرێت بەمزوانە خشتەکانى بودجەى ئەمساڵ رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەران بکرێت.

وتیشى، “لەم دۆخەى ئێستاى ئەنجومەنى نوێنەرانیشیدا قورسە دانیشتن بکەین و دەنگ لەسەر خشتەکانى بودجە بدەین”

تا دێت دانیشتنەکانى ئەنجومەن قورستر دەبێت و رۆدەچێتە نێو “موزایەدى سیاسى”، شاخەوان عەبدوڵا بەمجۆرە باسى ئەنجومەنى نوێنەرانى کرد و باسى لەوەشکرد، تائێستا هیچ دەنگۆیەک نییە لەبارەى پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە و، هێشتاش لە ئەنجومەنى وەزیرانیش دەنگى لەسەر نەدراوە.

دواکەوتنى پەسەندکردنى خشتەکان لەکاتێکدایە لە سەرەتاى ئەمساڵەوە سەرمووچە و سەرجەم گۆڕانکارییەکانى پەیوەست بە مووچە و دەرماڵە لە عێراق و هەرێمى کوردستان راگیراون و، تا پەسەندکردنى خشتەکان بەوجۆرە دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share