کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی بارانەکەی ئەمڕۆ رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، تا پشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت و دواتر کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی کەشی ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمەوە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەلات، هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ کەمێک نمەباران و بەفر لەم ناوچانە، پاشان بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.

لەبارەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆوە رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما 1-3 پلە نزمدەبنەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هاوکات لەبارەی کەش و پلەی گەرمای سبەی سێشەممەوە، کەشناسیی هەرێم باسیلەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی شەو بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی. سۆران…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی رفێندراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی رفێندراودا گیرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share