ئاوات شێخ جەناب: بەشێکی زۆری کێشەکانی مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەربوون

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “بەشێکی زۆری کێشەکانی مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەربوون”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو رێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە، بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەربوون و ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت کار لەسەر سەرپێخستنەوەی  پڕۆژەکان بکات و شایستەی داراییان بۆ دابینبکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، وتەکانی ئاوات شێخ جەناب لە دیدارێکدا بووە لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە چوار مانگی ڕابردوو 571 ملیار دنیار داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 571 ملیار دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share