رەهێڵ فەرەیدون: هەوڵەكانمان بۆ پێداچوونەوە بە نرخی تاقیگەكان بەردەوامن

بریكاری وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانیان بە ئاراستەی پێداچوونەوەن بە بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی و كەمكردنەوەی نرخی تاقیگەكان.

د. رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزیری تەندروستی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وەك تیمی یەكێتیی یاداشتێكیان سەبارەت بە پێداچوونەوە بە پێدانی تاقیگەكان بە كەرتی تایبەت ئاڕاستەی وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران كردووە.

وتیشی، “سەرەڕای ئەوەی یاداشتەكە لە كۆتا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بەهەندوەرگیراوە و داوای بەدواداچوونی لەبارەوە كراوە، بەڵام لە كۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستیدا داواكراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانەوە پابەندبوون پیشانبدرێت ئەمەش كارێكی باش نییە”.

لەبارەی پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە كۆتا بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستیش، رەهێڵ فەرەیدون ئاشكرایكرد، “ئەو لیژنەیە بۆ بەڕێكردنی كاتە و تائێستا هیچ بەرەوپێشچوونێك بۆ ئەم پرسە لەئارادا نییە و هەوڵەكانی ئێمە بە ئاڕاستەی ئەوەن كە بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی چیدیكە ناڕاستەوخۆ كاریگەریی نەرێنی لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم جێنەهێڵێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی: وریایی فه‌رمانده‌‌كانمان نه‌بووایه‌ كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگەردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌برا

ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، “16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی پێشبینیی هه‌ڵه‌ و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی…
Total
0
Share