حاڵەتێکى دەگمەن لە رەمەزانى ئەمساڵدا روودەدات

یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانى ئەمساڵ ئەگەرى هەیە جیاوازبێت و ببێتە حاڵەتێکى دەگمەن.

جیهانى ئیسلامى ئێوارەى رۆژى هەینى 28ى شوباتى 2025 چاودێریى بینینى دەرکەوتنى هیلالى مانگى رەمەزانى ساڵى 1446ى کۆچى دەکات، پێشبینى دەکرێت بینینى مانگ لە ئێوارەى ئەو رۆژەدا بە بەکارهێنانى تەلسکۆب لە رۆژئاواى ئاسیا و زۆرینەى ئەفریقا و باشوورى ئەوروپا رووبدات، هەروەک ئەگەرى هەیە بە چاوى ئاسایى لە بەشێکى فراوانى هەردوو کیشوەرى ئەمریکا ببینرێت، بەپێى ناوەندى گەردوونناسیی نێودەوڵەتى.

بەپێى لێکدانەوە فەلەکییەکان، پێشبینى دەکرێت زۆرینەى وڵاتانى ئیسلامى رۆژى شەممە 1ى ئازار بە یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانى ئەمساڵ دیاریبکەن، ئەگەریش مانگى رەمەزان لەو رۆژەدا دەستپێبکات، حاڵەتێکى دەگمەن روودەدات، ئەویش دەستپێکردنى هەردوو مانگى زایینى و کۆچى-یە لە هەمان رۆژدا، ئەمەش دەگمەنە بەهۆى جیاوازیى ژمارەى مانگەکانى کۆچى و زایینى.

دوێنێ نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 29ی شەعبان هاوكاتە لەگەڵ 28ی شوبات لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم، ئەگەر مانگ بینرا و بەپێی بەڵگە شەرعییەكان بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانیان و گرووپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق سەریهەڵداوە.…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی له‌سه‌ر مانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە سوریا و عێراق

پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم، ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی ئەردۆغان دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای تورکیا…
Total
0
Share