وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 29ی شەعبان لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو قسانەی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكرێن هیچ بنەمایەكی نییە كە پشت بە زانیاریی فەلەكناسی دەبەسترێت و 29ی شەعبان هاوكاتە لەگەڵ 28ی شوبات لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم ئەگەر مانگ بینرا و بەپێی بەڵگە شەرعییەكان بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.

وتیشی، “هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ دیوانی وەقفی سونی عێراقدا هەیە و هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەستێت كە بینینی مانگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لەچالاكبوونەوەی داعش دەدرێت.. ‘تیرۆر’ لەڕۆژئاوای كوردستان زیادیكردووە

لە سەرەتای ئەم مانگەوە حاڵەتەكانی “تیرۆركردن” لە ڕۆژئاوای كوردستان زیادیكردووە، كە دواهەمینیان كوشتنی محەمەد حەمادی، بەرپرسی ئەنجومەنی پەنابەرانی…
Total
0
Share