بەهۆی وەرگرتنی برنج بە دیاری وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن دەستیلەکارکێشایەوە

لەدوای ئەو رەخنانەی بەهۆی وەرگرتنی برنج بە دیاری رووبەڕووی ببووەوە وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن دەستیلەکارکێشایەوە.

تاکۆ ئیتۆ وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو، “بەهۆی زۆری ئەو بڕە برنجەی بە دیاری بۆم دێت، برنج ناكڕم”.

ئەم لێدوانانەی وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن ناڕەزایی زۆری خەڵکی وڵاتەکەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی زۆرینەی خەڵكی وڵاتەکە بەهۆی بەرزی نرخی برنجەوە دەناڵێنن.

تاکۆ ئیتۆ دوای ئەوەی بەهۆی لێدوانەکانیەوە داوای لێبوردنی کرد، ئاشکرایکرد، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کردووە و ئەویش قبوڵی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share