دیداری یەکێتی دەستپێدەکات

ئەمڕۆ دووەمین دیداری یەکێتی دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ 15ی شوباتی 2025، دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و بە دروشمی، (بە دیدگایەکی نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری)، ئەنجامدەدرێت.

لیژنەی باڵای دیدار بڕیاریدا دیدارەکە لە نەینەواوە دەستپێبکات و پاشان لە دەڤەری بادینان ئەنجامبدرێت.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە.

یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، لە 12ی ئازاری 2022 دەستپێکرد و لە31ی ئایاری هەمان ساڵ، کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتیی یەکێتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
Total
0
Share