بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا شەقامەکە بە هەردوو ئاڕاستە، لە کەرکوکەوە بۆ قەرەداغ و تانجەڕۆ، بە پێچەوانەشەوە، بەشێوەیەکی راستەوخۆ کراوەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ئاراستەی تانجەڕۆوە دێن، لە کۆتایی شەقامی 100 مەتری، بەهۆی کارکردن لە پردی تاسڵوجە، پێویستە بچنە سەر شەقامی کەرکوک-سلێمانی، دواتر ئاڕاستەی خۆیان وەربگرن بۆ دەرچوون لە شاری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ئاڕاستانەی کە دیاریکراوە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەتوانن لە ئێستادا شەقامی 100 مەتری بە کاربهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جەنجاڵی لە سەر شەقامی راپەرین-سلێمانی و شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.
جەختیشیکردەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شەقامەکە بەکاربهێنن، چونکە هێشتا کارکردن لە شەقامەکەدا بەردەوامە و تیمەکان سەرقاڵی کارکردن.