دوای عێراق لە هەرێم كڕین و فڕۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكرێت بە دینار؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “نووسراومان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە و پێشنیازمان كردووە كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و خانوو لە هەرێمی كوردستان لە بری دۆلار بكرێتە دینار و دەشڵێت، “ئەگەر لە عێراق جێبەجێبكرێت وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدەن و ئەولەویەت بۆ بڕیار و رێنماییەكانی هەرێمە”.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ وەرگرتنی بەڵێننامە لە خاوەن كۆمپانیا كارەباییەكان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی لە مامەڵەكانیاندا دراوی دینار لە بری دۆلار بەكاربهێنن و بەپێچەوانەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە وەكو پێشنیاز و لەپێناو دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نووسراومان بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كردووە كە مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە بری دۆلار بە دینار بێت.

ئاشكراشیكرد، “مەرج نییە هەموو بڕیارێكی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت و دواجار وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی بڕیاری كۆتایی دەدەن و ئەولەویەت بۆ بڕیار و رێنمایی وەزارەت و دامەزراوەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە”.

بابەتی پێشتر

دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراوندا

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

نرخی بەنزین لە جۆرەکانی نۆرماڵ و موحەسەن لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی دابەزی. نرخی هەر لیترێک بەنزینی جۆری نۆرماڵ…
Total
0
Share