شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانووەوە بڕیاریدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە كە داواكارییان پێشكەشكردووە مامەڵەكانیان تەواو بووە و سەردانی بەشی موڵكایەتی لە نهۆمی یەكەمی سەرۆكایەتی بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردبوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان ئێستا مامەڵەكانیان تەواوبووە و لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای (ژمارە 3ی ساڵی 2019 هەمواركراو وەڵامی كۆتایی و یەكلاكەرەوەیان لەسەردراوە و مامەڵەكان هەموو سنوورەكانی شارەوانیی رۆژهەڵات، رۆژئاوا، بەكرەجۆ، راپەڕین و تاسڵوجەی تێدایە، با سەردانی بەشی موڵكایەتی بكەن لە نهۆمی یەكەمی سەرۆكایەتیمان بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواكارییەكانیان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ناوانەی كە دووبارەن چەند جارێك داواكارییان پێشكەشكردووە بۆ تاپۆكردنی چەند خانوویەكی جیاواز و وەڵامی هەموو داواكارییەكانیان دراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هێرشبەران ڕوبەڕووی یاسا دەكەینەوە و ئەم كارە ترسنۆكانە لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد هاتەدەنگ و دەڵێت، “هێرشبەران ڕوبەڕووی یاسا…
زیاتر ببینە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا جێهێشتووە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە ڕێی هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا بەجێهێشتووە، وەك میدیایەكی ڕوسی ئاشكرایكردووە. بەگوێرەی پێگەی ئاڕ…
Total
0
Share