بافڵ جەلال تاڵەبانی: تەنها بژاردە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە چارەسەركردنی پرسی كوردە بە گفتوگۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لەیلا زانا، سیاسەتمەداری كورد كرد.

سەرۆك بافڵ بە گەرمیی بەخێرهاتنی خاتوو لەیلا زانای كرد و وتی، “وەكو چۆن لای سەرۆك مام جەلال ژنێكی قارەمانی كورد بوویت و هەمووكات باسی بوێری تۆی لەسەر زار بوو، لای ئێمەش تێكۆشان و ئازایەتی تۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە وتی، “خۆشحاڵین ئەنجامی هەوڵەكانمان گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە و جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە تەنها بژاردە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە چارەسەركردنی پرسی كوردە بە گفتوگۆ”.

لای خۆیەوە، خاتوو لەیلا زانا سوپاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد لە پای ئەو هەوڵ و كۆششانەی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە باكووری كوردستان و توركیا دەیدات و وتی، “هەرگیز لە یادی ناكەین كە سەرۆك مام جەلال یەكەم سەركردە بوو دەستیكرد بە چارەسەركردنی ئەم پرسە مێژووییە و دڵخۆشم ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانیش لەسەر هەمان رێباز هەوڵەكانی بەردەوامە و شانازیی دەكەین بەو رۆڵە كاریگەرەی دەیگێڕێت لەم كاتە هەستیارەی ناوچەكە پێیدا تێپەڕدەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەگەری دەنگنەدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بایکۆتی دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی…
Total
0
Share