کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی مووچەی ئەو کارمەندانەی رۆژى دەنگدان کە بەشداریان له ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمى کوردستان کردووە دەست پێدەکات.
ئاشکراشیکرد، کارمەندان دەتوانن لە 23 بانکی شاری هەولێر شایستەکانیان وەربگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە شایستە داراییەکانی کارمەندانی سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دابەشکرا، بەڵام تا ئێستا شایستە داراییەکانی کارمەندانی سنووری سلێمانی دابەشنەکراوە.