یەكێتیی مامۆستایان: پێشنیازدەكەین حكومەت مووچەی مانگەكانی دوو و سێ پێش جەژنی رەمەزان دابەشبكات

ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەكێتیی مامۆستایان دەڵێت، “پێشنیازدەكەین حكومەت مووچەی مانگەكانی دوو و سێ پێش جەژنی رەمەزان دابەشبكات و داواشدەكات مامۆستایان و فەرمانبەران سەرپشك بكرێن لە هەڵبژاردنی بانكی فیدڕاڵی یاخود هەرێمی كوردستان بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی”.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەكێتیی مامۆستایان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێشنیازدەكەین حكومەت مووچەی مانگەكانی شوبات و ئازار پێش جەژنی رەمەزان دابەشبكات چیتر بابەتی مووچە نەبێت بە هەواڵ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی نۆ مانگدا تەنها چوار مووچە دابەشكراوە، سەرەڕای مووچە پاشەكەوتككراوەكانی ساڵی رابردوو كە بەهۆیەوە گوزەران و ژیانی مووچەخۆران و هاوڵاتییانی زۆر قوورس كردووە.

هاوكات داواشدەكات مامۆستایان و فەرمانبەران سەرپشك بكرێن لە هەڵبژاردنی بانكی فیدڕاڵی یان هەرێم بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستاندا كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی بەسەركردەوە. لە میانی ئەو بەسەركردنەوەیەدا هەریەك…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی: کارکردن لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون راگیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، “کارکردن لە پرۆژەی نیشتەجێبوون راگیراوە”. ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، بە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر هێرشەکانی بۆسەر سنوری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر ڕاگەیاندنی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بۆ سەر…
Total
0
Share