بۆ یەکەمجار ماسیی شەیتانی رەش لە کەناراوەکانی تینیریڤی لە دوورگەی کەناری ئیسپانی دەرکەوت و شارەزایانی بواری بایلۆجی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
ماسیی شەیتان ناوە راستەقینەکەی Melanocetus johnsonii، و رەنگ و شێوەیەکی تا رادەیەک قێزەون و ناشرینی هەیە، بەو هۆیەوە بە شەیتانی رەش ناسراوە.
دەمێکی گەورە و ژمارەیەک ددانی زۆری هەیە، ئەمەش وایلێکردووە بتوانێت بە ئاسانی نێچیرێک کە لە خۆی گەورەترە راو بکات.
ئەم جۆرە ماسییە بەوە ناسراوە لە قوڵایی پێنج هەزار مەتر دەریاکاندا دەژی، بەڵام دەرکەوتنی ئەم جارەی لە قوڵاییەکی زۆر کەمی کەناردەریاکەوە بووە و دەیڤد جارا بۆگۆنا کە شارەزایەکی جیهانی دەریاییە توانیویەتی ڤیدیۆیەکی تۆماربکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویبکاتەوە.
تا ئێستا شارەزایان نەیانتوانیوە هۆکاری هاتنە سەرەوەی ئەم جۆرە ماسییە لە قوڵایی دەریاوە بزانن.